کوردستانی

لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک خنکا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت گەنجێک کە پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی 26 ساڵە ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە زێی بچووکدا خنکاوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "پاش ئەوەی گەنجێک بەناوی نەبەز سدیق لە کاتی مەلەکردندا لە زێی بچووک نزیک گوندی برایماوا خنکا، تەرمەکەی دەرهێندرا و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کرا".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو گەنجەی کە ئەم ئێوارەیە خنکاوە دانیشتووی ناحیەی ژاراوەیە و تەمەنی 26 ساڵە، ماوەی تەنها یەک مانگە هاوسەرگیریی کردووە و پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای 712".
 
جەختیشی کردووەتەوە "کەسوکاری گەنجە خنکاوەکە وایان گێڕاوەتەوە کە لەگەڵ هاوسەر و براکانی بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە زێی بچووک و دواتر لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan