کوردستانی

ئایا بەنزین هەرزان دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا بەنزین هەرزان دەبێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو بڕیارەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داویەتی سەبارەت بە هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن خودی بەنزینخانەکانەوە هیچ کاریگەرییەکی نابێت و نرخی بەنزین دانابەزێنێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023 کەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیارە دروستەکەی نەداوە و ئەم بڕیارەی کە دراوە و بەنزینخانەکان سەرپشک دەکەن بە هێنانی بەنزین هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی بەنزین نابێت و داینابەزێنێت".
 
باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاری لابەلا دەردەکات وەک هێنانی بەنزینی 750 دیناری لە عیراقەوە کە بۆ پەردەپۆشکردنی دابەزاندنی نرخی بەنزین".
 
جەختیشی کردووەتەوە "ئەو جۆرە بڕارانە هیچ سودێکیان بۆ هاوڵاتییان و دابەزینی نرخی بەنزان نابێت، بەڵکو بڕیاری راستەقینە بریتییە لە پەیوەستبوون بە بڕگە و مادەکانی یاسای بودجەی عیراق بۆ ئەوەی جۆرەکانی سووتەمەنی بهێنێت بۆ هەرێمی کوردستان".
 
کەریم عەلی وتوشیەتی "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەتوانێت نەوتی خاو بەهەمان نرخی حکومەتی عیراقی بداتە پاڵاوگەکان و دواتر لێکدانەوە بۆ نرخ و تێچووی بەرهەمهێنانی بکرێت و بەنرخێکی هەرزانتر دەتوانرێت بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت". 
Qaiwan
Qaiwan