کوردستانی
دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای سووتانی بگۆڕی سەرەکیی پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی هێڵی دوو، لە ئێستادا کارمەندەکانمان کێشەکەیان چارەسەر کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئابی 2023 ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای سووتانی بگۆڕی سەرەکیی (محاویلە) پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی هێڵی دوو، کارمەندەکانمان دوای 12 کاتژمێر کارکردن توانییان کێشەکە چارەسەر بکەن".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی سووتانی بگۆڕەکەوە گۆڕانکاریی دەکرێت لە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دەوروبەری".
جەختیشی کردووەتەوە "بۆ ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەی داهاتوو چەند گەڕەکێک وەک خشتەی پێشوویان ئاوی گەڕەکەکەیان نەیەتەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەبێت و دوای ئەو وادەیەش دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".
ر.ع
جەختیشی کردووەتەوە "بۆ ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەی داهاتوو چەند گەڕەکێک وەک خشتەی پێشوویان ئاوی گەڕەکەکەیان نەیەتەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەبێت و دوای ئەو وادەیەش دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".
ر.ع
بیروڕا


