کوردستانی

کەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی پلەکانی گەرما دادەبەزێت؟
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە دوو شەممەی رابردووەوە ناوچەکەمانی گرتووەتەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئابی 2023 دیلار رەشاد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، تاوەکو نزیکەی 10 رۆژ بەردەوامیی دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "جیاوازیی ئەم شەپۆلە لەوەدایە کە مەودا و کاریگەرییەکەی زیاترە لەسەر هەرێمەکەمان و پێشبینیش دەکرێت لە ناوچەکانی عیراق خۆڵبارین رووبدات، بەڵام کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت یاخود لاواز دەبێت".
 
دیلان رەشاد جەختیشی کردووەتەوە "لە کاتژمێرەکانی 12 تاوەکو 4ی ئێوارە پێویست دەکات هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی گەرماوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan