راپۆرت

لە مەودا میدیا-ەوە بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی بیرەوەری كاتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مەودا میدیا-ەوە بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی بیرەوەری كاتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە
مەودا میدیا-

بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی كە دوای 32 ساڵ ئێستا، لە وڵاتی ئەڵمانیایەو چارەسەر وەردەگرێت و پزیشكەكان پێیان وتووە دەبێت نەشتەرگەری چاندنی سییەكانی بۆ بكرێت بیرەوەری كاتی كیمیابارانكردنەكەی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە.

كامیل عەبدولقادر لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بیرەوەرەیەكی خۆی بۆ مەودا میدیا ناردووە و دەڵێت "كاتی كیمیابارانكردنەكە لەکرماشانەوە بەبرینداری بردبومیان بۆ نەخۆشخانەی شەهید مودەڕیس لە تاران، باری تەندروستیم ناجێگیرو زۆر دژوار بوو، مناڵ بووم، سوتابووم ، کارم هەر هاوارو گریان بوو، هەرکەس بهاتایە بۆ سەردانی نەخۆشی خۆی دەبوا سەرێکی لە منیش بدایە".

دەگێڕێتەوە "ڕۆژێک ژنێکی چل بۆ پەنجا ساڵی تارانی هات بۆلام و زۆر هەوڵی لەگەڵدام کە هێورم بکاتەوە تا ئارام بگرم و نەگریەم ، پاشان ئەندازەیکی زۆر پارەی دەرهێنا لەجانتاکەی و وتی کوڕم ئەمە لەدایکی خۆت وەربگرە، تۆ رەنگە لەبنەماڵەیەکی هەبوون بووبیت، بەڵام ئێستا پێگیراویت و دەستت بەکەسوکارت ناگات پێویستت بەپارە هەیە، زۆر هەوڵی لەگەڵدام بەڵام هیچم لێ وەرنەگرت، زۆر پێویستم بەپارەش بوو بەڵام نەفسم رێی پێنەدام، میهرەبانی ئەو ژنە تارانیەم هەرگیز لەیاد ناچێت".

رۆژی 17ی ئاداری 1988، لە نێوان تاوێرەو هاواردا کوێربووبووم ، پەنام بردبوو بۆ بارەگایەکی پێشمەرگە، زۆر گریام و زۆر تکام لێکردن کە فریام بکەون و بمگەیەننە لای دکتۆرێک، شوێنێک، بەرپرسەکەیان پێی وتم ئێمە دکتۆرمان لا نییە و ناتوانین هیچت بۆ بکەین، بە پێشمەرگەیەکی وت سواری هێسترەکەی بکەو بیبە بۆ هاوار بۆ لای دکتۆر، ئەویش وتی باشەو دەستی گرتم بۆ دەرەوە ، لەدەرەوە کەمێک بەپێ بردمی پاشان وتی تۆ ئا لێرەدا جاوەڕێ بکە تا میزێک دەکەم ، ئیتر هەر ئەوە بوو زۆر چاوەڕێم کرد بەڵام ئەو هەر نەگەڕایەوەو تا ئێستاش هەر لەمیز کردنە".

پاش ئەوەی بێ ئومێد بووم لێیان و زانیم بە پیلانێکی لەکۆڵ خۆیانمیان کردەوە بەکوێری کەوتمە رێکردن، لەناکاو بەربوومەوەو زۆر ئازارم پێگەشت ، ئازارێک کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە.

كامیل عەبدولقادر، ماوەی نزیكەی یەك ساڵە چوەتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر كە ئێستا بەدەست ئازاری سییەكانیەوە دەناڵێنێت و پزیشكەكان پێیان وتووە نەشتەرگەی چاندنی سییەكانی بۆ دەكەن، بەڵام ئەو پێویستی بەوەیە خێزانەكەی لەگەڵ بێت لەكاتی نەشتەرگەریەكەدا بۆ ئەوەی خزمەتی بكات بەڵام تائێستا نەتوانراوە ڤیزای ئەڵمانیا بۆ خێزانەكەی وەربگیرێت بۆ ئەوەی بچێت بۆلای.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد