کوردستانی
شوێنەوارێکی دێرین لە سلێمانی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لەسەر شەقامی سەرەکیی رۆیشتن بۆ ئەشکەوتی هەزارمێرد گردێکی شوێنەواریی لەلایەن هێزەکانی سکرتاریەتی یەکێتییەوە دۆزراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی کراوە.
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئابی 2023 حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە گردی شوێنەواری کونارە کە دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکیی رۆیشت بۆ ئەشکەوتی هەزارمێرد، گردێکی شوێنەواریی لەلایەن هێزەکانی سکرتارییەتی یەکێتییەوە دۆزراوەتەوە".
باسی لەوەشکردووە "دوای دۆزینەوەکەیان ئەو گردەیان رادەستی بەڕێوەبەرایتیی شوێنەواری سلێمانی کرد و مێژووەکەشی بۆ سەردەمی حوکمڕانیی لۆلۆییەکان دەگەڕێتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی وتوشیەتی "شوێنەوارەکە نزیکەی پێنج دۆنمە و لەلایەن سکرتارییەتی یەکێتییەوە پارێزگاریی لێکراوە و ساڵی داهاتوو دەست دەکەین بە پشکنین لەو شوێنەوارە نوێیە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


