کوردستانی
كەشناسی: پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە".
بەپێی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئاب -2023 ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با مامناوەنددەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
هاوكات ئەمڕۆ یەكشەممە پلەکانى گەرما بە یەک پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ ، سبەی دووشەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
لە ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم دەگەنە 49 و گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش فێنكترین ناوچەی هەرێمە كە بەرزترین پلەی گەرمی تێیدا 31 پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 43 پلەى سیلیزى
دهۆک : 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 49 پلەى سیلیزى
ژ.ع

بیروڕا