کوردستانی

لەكاتی بیر لێدان دوو هاوڵاتی دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەكاتی بیر لێدان دوو هاوڵاتی دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-

لە سنورى شارەزوور بەهۆی بیرلێدان دوو هاوڵاتى دەستگیرکران و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش لەوبارەیەوە دەڵێت "هەر هاوڵاتییەك سەرپێچی بكات دەستگیردەكرێت".

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئاب-2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەیى کوردستان ئەرکى سەرەکى و لە پێشینەى کارەکانمانە و لەو پێناوەشدا هەموو توانا و هەوڵەکانى خۆمان دەخەینەکار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چوارچێوەی پارێزگاریی لە ژینگە لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان  مەفرەزەیەکی بەشى  پۆلیسی دارستانی شارەزوور بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێرزەوی و رێگرتن لە دیاردەی بیرلێدان، توانییان دوو هاوڵاتى  دەستگیربکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون.

هاوكات دەستگیراوە بەسەر جیهازێكی بیرلێداندا دواتر  پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو هاوڵاتییەكە كراوەتەوە، پاشان رووبەرووى دادگا کراونەتەوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایى .

ئەوەش هاتووە، هەر هاوڵاتییەک سەرپێچیى لە رێنماییەکان بکات دەستگیردەکرێت و رووبەڕووى دادگا دەکرێتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan