کوردستانی

ژمارەی گەشتیاران لە هەرێم ئاستی پێوانەیی تۆماردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی گەشتیاران لە هەرێم ئاستی پێوانەیی تۆماردەكات
مەودا میدیا-
 
لە هەرێمی كوردستان ژمارەی گەشتیاران دەگاتە ئاستێكی پێوانەیی و بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمیش دەڵێت "بەشێكیان لە دەرەوەی عیراق هاتوون".

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاماری گەشتیاران لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا 30ـی حوزەیران، زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، زۆرینەیان لە پارێزگاکانی  عیراقەوە هاتوون". 
 
ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ئاماری گەشتیارانی ساڵی رابردوو و ساڵانی پێشتریش، هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە، شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 112 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، بەڵام شەش مانگی ئەمساڵ ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار. 
 
سەبارەت بە گەشتیارانیش ئەوەی خستەڕوو، ئەوانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەشتیاری، زۆرینەیان خەڵکی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقن، بەشێکیشیان لە دەرەوەی عیراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان، هەندێكی دیكەیان ناوخۆیین.
 
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان