کوردستانی
كۆتا وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەتا كۆتا مانگی ئەمساڵ، كەمدەرامەتان دەتوانن فۆڕمی پێشكەشكاریی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبوون پڕبكەنەوە و لەوبارەیەوە زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكرێت.
رێكەوتی 8ی ئاب-2023 دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت راگهياند، بڕیارە هەتا مانگی 12ی ئەمساڵ فۆرمە ئۆنلاینەكە بۆ هاوڵاتییان كارابێت.
بەپێی زانیارییەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەتا ئەمڕۆ یەكشەممە 13ـی ئاب- 2023، سێ هەزار و 398 خێزان فۆرمیان پڕكردووەتەوە و لە رێگەی ئەو لینكەی دانرابوو فۆرمەكانیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ناردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، فۆرمەكە هەتا 1ـی كانوونى يەكەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، واتا پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ناردنی بۆ وەزارەت هەتا 2023/12/1 دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان تا ئەوكاتەی بۆیان دیاریكراوە فۆرمەكەیان ناردبێت.
روونیشكراوەتەوە، پرۆژەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و نۆ هەزار و چوار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، هەتا ئێستاش بەشی یەكەمی پرۆژەكە %95ی تەواوبووە و بەشەكەی دیكەی كاركردن تێیدا بەردهوامە.
ئەوەش هاتووە، پاش تەواوبوونی پڕكردنەوەی فۆرمەكان، یەكەكان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت، ئەمەش بەشێوەی قیستی درێژخایەن، كە بۆ ماوەی 25 ساڵ دەبێت و بێ پێشەكییە و بە قیستی مانگانە دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی فۆرمەكەیان پڕكردووەتەوە و مەرجەكان دەیانگرێتەوە.
ژ.ع