کوردستانی
دووبارە ناوچەیەکی هەرێم بۆردوومان کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز رایدەگەیەنێت کە کێڵگەیەکی نزیک سەیرانگای گۆڵێی پێنجوێن بە درۆن بۆردوومان کراوە و تاوەکو ئێستا زیانەکان دیارنین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023 هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە مەودا میدیای رایگەیاند "بە درۆن کێڵگەیەکی نزیک سەیرانگای گۆڵێی پێنجوێن بۆردوومان کراوە کە کاری کشتوکاڵیی تێدا ئەنجامدراوە".
هەر سەبارەت بە بۆردوومانەکە سەرچاوەیەکی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 4:30 خولەک رووداوەکە روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لە نزیک دەشتاییەکانی گۆڵێ درۆنەکە کەوتووەتە خوارەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی رابردوو بەرواری 11ی ئاب لە ناحیەی ناڵپارێز درۆنێکی دیکە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتان.
ڤیدیۆی چرکەساتی بۆردوومانەکە لەم بەستەرەوە ببینن:
https://t.me/mewdamedia/5068
ڤیدیۆی چرکەساتی بۆردوومانەکە لەم بەستەرەوە ببینن:
https://t.me/mewdamedia/5068