کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی سینگڵەکان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی کە تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ و هاوسەرگرییان نەکردووە، بۆ دەرکردنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی دەبێت کارتی نیشتمانیی باوکیان بهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "هەر کەسێک کە هاوسەرگیریی نەکردووە و تەمەنی گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ و پێویستی بە نوێکردنەوەی پاسپۆرت یاخود دەرهێنانیەتی، ئەوکات دەبێت کارتی نیشتمانیی باوکیان یاخود (سورە قەید)ی ئەلیکتۆنی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن".
باسی لەوەشکردووە "هەمان کاریش بۆ ئەو کەسانە راستە کە تەمەنیان سەروو 18 ساڵە و هاوسەرگیرییان نەکردووە، بەڵام کارتی نیشتمانییەکەیان بەناوی دایکیانەوەیە، ئەوکات دەبێت کاتە نیشتمانییەکە یاخود (سورە قەید)ی ئەو لەگەڵیاندا بهێنن تاوەکو مامەڵەی پێویستی پێ ئەنجامبدەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو لە رۆژی 16ی حوزەیران سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەم رێگەیەوە هەموو مامەڵەکانی پاسپۆرت کە بەو سیستەمە دەکرێت راستەوخۆ دەچێتە نێو سیستەمی گشتیی پاسپۆرتی عیراقەوە، خاڵە زۆر گرنگەکەی ئەم پاسپۆرتەش بریتییە لەوەی کە تەزویر ناکرێت و کوالێتی زۆر بەرزە.
ر.ع
ر.ع