کوردستانی
دارایی عیراق: لەم مانگەدا بەغدا دوو مووچە بۆ هەرێم رەوانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دارایی عیراق: لەم مانگەدا بەغدا دوو مووچە بۆ هەرێم رەوانە دەکات
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەئێستادا داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم وردبینی بۆ دەکرێت و دوای ئەو کارە وا پێشبینی دەکەین سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەنێردرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023 ئیخڵاس دلێمانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "هەموو سازشێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە تاوەکو مووچەی فەرمانبەرەکانی دەستەبەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا کات بەفیڕۆ دەدات".
باسی لەوەشکردووە "بۆ وردبینیکردن و چاودێریی لەئێستادا تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستانن. دوای ئەوەی رێنماییەکانی جێبجێکردنی یاسای بودجە دەرکران، دەبێت بەسەر هەموو وەزارەتەکاندا بگشتێندرێن تاوەکو کاری پێبکرێت هەروەها پشکی هەرێمیش تاوەکو مانگی شەش بنێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا چاوەڕوانی دەرچوونی زانیارییەکانن لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەگوێرەی یاسای بودجەش، بودجەی وەبەرهێنان، گەشەپێدانی پارێزگاکان، تەواوی شایستە داراییەکان دەگرێتەوە".
وتوشیەتی "سەبارەت بە مانگی حەوت، دەبێت داهاتە نانەوتییەکان پێشکەش بکرێت دواتە پێوەرێکی بۆ دادەنرێت و پێشبینیش دەکەم سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەموو شایستە داراییەکانی دیکە رەوانی هەرێم بکرێت".
ر.ع