کوردستانی

هەشت کەس بەتۆمەتی غەشکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت کەس بەتۆمەتی غەشکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - 

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت توانیومانە هەشت کەس دەستگیربکەین بە تۆمەتی غەشکردن و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "چەند تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی غەشکردن و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ".
 
باسی لەوەشکردووە "بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانراوە هەشت کەس دەستگیربکرێن کە ویستویانە لەڕێگەی ئامێری بێ تەلەوە (بلوتوز) وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە بە بەشداربووانی ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان بڵێنەوە".
 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی جەختی لەوەشکردووەتەوە "لە دەستگیرکردنەکەدا، دەستگیشگیراوە بەسەر ئەو ئامێرە بێ تەلانەی کە تۆمەتبارەکان دەیانویست لەرێگەیەوە وەڵامی پرسیارەکان بەوانەی ناو هپڵەکە بڵێنەوە".
 
ئاسایش وتوشیەتی "سەرجەم تۆمەتبارەکان ژە ژمارەیەن هەشت کەسە بە پێی مادەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان