کوردستانی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم زانیاریی زیاتر لەبارەی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا سێ هەزار 398 فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا سێ هەزار 398 فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە و پرۆسەکە بەردەوامی".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر خێزانێک کرێنشین بێت سەرۆک خێزان دەتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، هەروەها ئەگەر کەسێک فۆڕمەکەی پڕکردبووەوە کۆدی بۆ نەهاتبووەوە دەبێت دووبارە فۆڕمەکە پڕبکاتەوە".
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تاوەکو 1ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەم دەرامەتان دروستدەکرێت و بە قیست و پێشەکی کەم بەسەریاندا دابەشدەکرێت. ئەوەی ئێستا فۆڕمی بۆ پڕدەکرێتەوە، پەیوەندی بەو 20 هەزار یەکەیەوە نییە و ساڵانی رابردوو کار لە هەموویاندا کراوە و دواتر کارکردن تێیاندا راگیراوە".
س.ر