کوردستانی
نەخۆشی 100 هەزار مریشک لەناودەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی كۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نەخۆشی زیاتر لە 100 هەزار مریشک لە سەرتاسەری کوردستان لە ناوبردووە.
نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند "نەخۆشی ئایبی، گەمبۆرۆ ، نیوکاسڵ لەئێستادا گەورەترین مەترسی بۆ سەر کێڵگە پەلەوەرییەکان دروستکردووە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی نەخۆشی نیوکاسڵ رۆژبەڕۆژ خێراتردەبێت لە 60%ی هۆڵەکانی پەلەوەر لەناوچوون بەهۆی ڤایرۆسەکەوە نزیکەی 100 هەزار مریشک مرداربوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بێباکە بەرانبەر ئەم کەرتە توانیومانە ئاسایشی خۆراک رابگرین وەک کەرتی پەلەوەر ئەگەر ئەم کەرتە لاوازبێت ئەوا لاوازی حکومەت پیشان دەدات، هەروەها لەگەڵ ئەو هەموو نەخۆشییەدا حکومەتی عیراق بە فەرمی نایەڵێت مریشکی هەرێمی کوردستان بڕوات بۆ خوارووی عیراق، بۆیە داوا لەسەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی عیراق دەکەم لەسەر ئەم بابەتە قسەبکەن و کێشەو گرفتەکانمان بۆ چارەسەر بکەن وە داواکارین وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بەپەلە سەردانی بەغدا بکات و ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکات".
جەختی لەوەشکردەوە، کەرتی پەلەوەر لە عیراق مەزەندە دەکرێت بە 45 ملیار دۆلار کە زیاتر لە 400 هەزار کەس کاری تێدادەکات و دەرفەتی کاری باشی رەخساندووە ناکرێت پشتیوانی نەبێت و لەناوبچێت".
س.ر