کوردستانی
ژنێک 14 هەزار و 700 دۆلار لە هاوسەرەکەی دەدزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد ژنێک 14 هەزار و 700 دۆلار لە هاوسەرەکەی دەدزێت، ئاماژە بەوەشکراوە لە هۆتێلێکی هەولێر ژنەکە دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد ژنێک 14 هەزار و 700 دۆلار لە هاوسەرەکەی دەدزێت، ئاماژە بەوەشکراوە لە هۆتێلێکی هەولێر ژنەکە دەستگیرکراوە.
رائید عیماد حسێن، وتەبێژی پولیسی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوسەری ژنەکە پێش چەند رۆژێک سکاڵای تۆمارکردووە کە 14 هەزار و 700 دۆلاری لێ دزیووە و هەڵهاتووە، بۆیە دەستبەجی تیمەکانمان دەستیان بە لێکوڵینەوە کرد و هەر زوو لە رێکەوتی 9ی ئەم مانگە لە هۆتێلێکی هەولێر توانیمان ژنەکە دەستگیربکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی گوندی خلانەیە لە ناحیەی گردەسێن، لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیلرە کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کارەکەیان ئەنجامداوە و ئەویش دەستگیرکراوە".
وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ وتی "کەسێکی تریش کە بەنیاز بووە بە قاچاخ ژنەکە بباتە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 11ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە".
س.ر
س.ر