کوردستانی
بەهۆی رژاندنی کلۆرەوە چوار ژن رەوانەی نەخۆشخانە کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایدەگەیەنێت کە بەهۆی تەقینەوەی کلۆرەوە لە یەکێک لە مەلەوانگەکان، چوار ژن تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکەمان.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو چوار کەسەی رەوانەی لای ئێمە کران لە زاری ئەوانەوە پێمان وتراوە کە وەک تەقینەوەیەک روویداوە و نازانین کە لەناو ئامێرێکدا بووە یاخود لەناو تەنکییەکدا".
باسی لەوەشکردووە "نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەلایەن نەخۆشخانەکەمانەوە لەئێستادا لە نەخۆشخانە دەرکراون و تەندروستییان جێگیر بووەتەوە، دوو لەو کەسانەی تەندروستییان ناجێگیر بوو لە بیستەکانی تەمەنیاندا بوون و ئەو دوانەی دیکەش نزیکەی 40 ساڵ بوون".