کوردستانی
ئاگرە گەورەکەی کۆیە کۆنترۆڵکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە نزیک گوندی هەرمۆتە کەوتووەتەوە و بەهۆی رەشەباوە تا دەهات ئاگرەکە گەورەتر بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند "توانیومانە بە هاوکاریی کارمەندانی بنکەی کۆیە و هەرمۆتە و زانکۆ و پاڵاوگەی تەق تەق و شیواشۆک و تیمەکانی بارەگای بەش ئاگرێکی گەورە لە نزیک گوندی هەرمۆتە لە زەوییە سپی کۆنترۆڵ بکەین".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی بەهێزی باوە تا دەهات ئاگرەکە بەهێزتر دەبوو، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 400 دۆنم پووش و پاوانی ناوچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە توانیومانە چەندین خانوو، کێڵگەی پەلەوەری، حەساری ئاژەڵ، باخ، کەمپی ئاوارەکانی ئێران و سەدان دۆنم لەوەڕگای ئاژەڵ و بارەگای پۆلیسی نەوت و گاز و وێستەی کارەبا لە سووتان رزگار بکەین".
جەختیشی کردووەتەوە "بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێریش بە مەبەستی هاوکاری گەیشتنە شاری کۆیە و یارمەتیدەرێکی باشبوون لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە".
ر.ع
ر.ع