کوردستانی
شارەوانی سلێمانی: هەنجیرمان هەیە بۆ فرۆشتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت هەڵدەستین بە فرۆشتنی بەروبوومی 250 دار هەنجیری ناو پرۆژەی پارکی هەواری شار.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "پاڵپشت بە مادەی 29 بڕگەی دووەمی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەستین بە فرۆشتنی بەروبوومی 250 دار هەنجیری ناو پرۆژەی پارکی هەواری شار بە مەرج".
سەبارەت بە مەرجەکان باسی لەوەکردووە "ئەو کەسەی بەروبوومەکە دەکڕێت دەبێت لێکردنەوەکەی و گواستنەوەی بەرهەمەکە لە ئەستۆ بگرێت و خزمەتی دارەکان بکات و ئاویشیان بدات تاوەکو کۆتا بەرهەمی هەنجیر لە دارەکان لێدەکاتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت پارێزگاریی لە دارەکان بکات و نەبێتە هۆی زیان گەیاند پێیان، هەروەها بارمتەیەک بە بڕی /20 لە نرخی خەمڵێنراوی لێوەردەگیرێت تاوەکو کۆتایی کارەکەی، بەڵام دواتر بۆی دەگەڕێندرێتەوە".
شارەوانی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "هەر کەس ئارەزووی لە کڕینی بەروبوومەکە هەیە بەزووترین کات سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵکیات بکات".
ر.ع
ر.ع