کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی: سبەینێ شەقامی سابوونکەران دادەخەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێی بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانییەوە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆوە گۆڕەپانی بەردەرکی سەرای سلێمانی دادخرێت و کاتژمێر 11ی شەو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کە سبەینێ بە مەبەستی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا، کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 11ی شەو گۆڕەپانی بەردەرکی سەرا بەربەست دەکرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەکرێت".
باسی لەوەشکردووە "شەقامی سابوونکەران بۆ بەردەری سەرا بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت و شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران کراوە دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لەوێوە هاتوچۆ بکەن".
ر.ع
ر.ع