کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە نزیک سەیرانگای دوکان کەوتووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئاگرێک کەوتووەتەوە لە نزیک گوندی تەلان و کانی سارد کە پووش و پەڵاشی ئەو ناوچەیە سووتاوە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئاگرێکی گەورە لە نزیک سەیرانگای دوکان کەوتووەتەوە، بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی تەلان و کانی ساردە و لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن ".
باسی لەوەشکردووە "تاوەکو ئێستاش زیانەکان بە دیاریکراوی دیار نییە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە تەنها پووش و پوڵاشی ئەو ناوچەیە سووتاوە ".
سەرچاوەیەکی تایبەتیش بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێرێکە بەردەوامە و گوندی قەمچوغەشی گرتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتییان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین ".