کوردستانی

سێ تیرۆرست دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تیرۆرست دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیویانە سێ تیرۆرستی داواکراو دەستگیربکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند "دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵەوە سەبارەت بە سێ داواکراو بە مادەی 4ی تیرۆر، بۆ دەستگیرکردنیان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانییان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیا جیادا تیرۆرستەکان دەستگیربکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "یەکەم ئۆپەراسیۆن رۆژی 2ی ئاب ئەنجامدراوە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سکێمانی توانیان هەردوو تیرۆرستی داواکراو بە ناوەکانی (م، ع، ع) و (م، ج، م) دەستگیربکەن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لە دووەم ئۆپەراسیۆندا کە لە رۆژی 13ی ئاب ئەنجامدراوە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوکاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانیان تیرۆرستی سێیەم بە ناوی (س، ح، ع) دەستگیر بکەن".
 
وتوشیەتی "تیرۆرست (س، ح، ع) لە ریزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی کردووە لە ناوچەی شنگال".
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی روونیشی کردووەتەوە "لە ئێستادا هەرسێ تۆۆمەتبار رادەستی یاسا کراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان