کوردستانی

شارەزایەکی کەشناسی: رەشەبا بەڕێوەیە و کەشوهەوا فێنک دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەزایەکی کەشناسی: رەشەبا بەڕێوەیە و کەشوهەوا فێنک دەبێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە رەشەبایەکی بەهێز لە باکووری خۆرهەڵاتەوە بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خێراییەکەی بگاتە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ سێشەممەوە رەشەبایەکی بەهێز لە باکووری خۆرهەڵاتەوە بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خێراییەکەی لەنێوان 20 تاوەکو 60 کیلۆمەتربێت لە کاتژمێرێکدا".
 
باسی لەوەشکردووە "رەشەباکە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نیمچە بەهێز و بەهێز دەبێت و لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووشدا کاریگەریی رەشەباکە کەمتر دەبێتەوە لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان".
 
ئاماژەی بەوەشداوە "لە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەوە بەرواری 16ی ئاب بای شەماڵ دەستپێدەکات کە لە باکوور و باکووری خۆرئاواوە چالاکدەبێت و خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی 15  بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی وتوشیەتی "لە رۆژانی داهاتوودا یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات بەڕێژەی دوو تاوەکو سێ پلە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".
 
شاڵاو هیدایەت روونیشی کردووەتەوە "بە ماوەیەکی کەم دوای ئەم قۆناغەی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێم، قۆناغێکی دیکەی دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و وەزی گەرمای ئەمساڵ دەکشێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان