کوردستانی
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەیە.
دوای ئەوەی رۆژی 3ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، لە خشتەکەدا دەرکەوت کە رۆژی 15ی ئەم مانگە کە دەکاتە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پێدانی مووچەیە بە فەرمانبەرانی هەرێم.
هەر بەپێی خشتەکەش ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 15ی ئاب هەریەک لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، کارەبا، خوێندنی باڵا، شارەوانی، سەرۆکایەتییەکانی، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ر.ع
ر.ع