کوردستانی

کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - 
 
لەلایەن کەشناسی هەرێمی کوردستانەوە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاسمانی هەرێم بە گشتیی ساماڵ دەبێت و بەرزبوونەوەیەکی تۆز و خۆڵیش دەبێت بە سووکی، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژانی پێشووتر و خێرایی با زیاد دەکات و لە نێوان 10 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هەروەها سبەینێ چوارشەمە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ سێشەممە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرماوە دەگەنە 50 پلەی سەدی و داواشی کرد کە بۆ کاری پێویست نەبێت هاوڵاتییان لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر: 43 پلە
 
سلێمانی: 42 پلە
 
دهۆک: 43 پلە
 
کەرکوک: 46 پلە
 
هەڵەبجە: 45 پلە
 
زاخۆ : 44 پلە
 
سۆران : 41 پلە
 
حاجی ئۆمەران: 29 پلە
 
گەرمیان : 49 پلە
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان