کوردستانی

تۆمەتارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسیی لە هاوڵاتییەک کردبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسیی لە هاوڵاتییەک کردبوو
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە توانیومانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەین کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی لە هاوڵاتییەک کردبوو.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە کەسییەکانی لێدەکرێت، لە ئەگەری نەدانی پارە پێی، هێزەکانمان دەستیانکردن بە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، توانرا کە بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە دەستگیربکرێت و دەرکەوت کە تەمەنی 20 ساڵە".
 
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە "لە ئێستادا تۆمەتبار (س، خ، س)ی لەدایکبووی ساڵی 2003 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و ناوبراو دانی ناوە بە تاوانەکەیدا".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان