کوردستانی
هاوڵاتییان سەرقاڵی زەخیرەکردنی نەوتن بۆ زستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نەوت فرۆشێک رایدەگەیەنێت بەهۆی هەرزانی نرخی نەوتەوە لە ئێستادا هاوڵاتییان دەستیان کردووە بە کڕینی تاوەکو زەخیرەی بکەن و پێش گرانبوونی بەشی پێویستیان هەبێت لە ماڵەکانیاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 غاز فرۆشێکی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای مانگی تەموزەوە هاوڵاتییان دەستیان کردووە بە کڕینی نەوت و زەخیرەکردنی بۆ وەرزی زستان بەهۆی هەرزانی نرخەکەیەوە، بەوهۆیەی پار نرخەکەی تاوەکو 280 هەزار دینار رۆیشت و هاوڵاتییان بەو شێوەیەش هەر دەیانکڕی".
باسی لەوەشکردووە "سێ جۆر نەوت هەیە لە بازاڕدا و هاوڵاتییان دەتوانن بەکاری بهێنن، یەکەمیان کە باشترین جۆرە و لە هەموویان گرانترە نەوتی بەغدایە کە بە شێوەیەکی قاچاخ دێتە سنووری هەرێمەوە و کوالێتییەکی بەرزی هەیە و غاز ناکات لە زۆپاکاندا، نرخەکەی بە بەتاڵکردنەوە بۆ هاوڵاتییان دەگاتە 150 هەزار دینار".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووەم جۆر نەوتی کەرکوکە کە ئەمیش بە شێوەیەکی قاچاخ دەهێندرێت و نرخەکەی دەگانە نزیکەی 145 هەزار دینار بە گواستنەوە و بەتاڵکردنی بۆ هاوڵاتییان".
وتوشیەتی "جۆری سێییەم هی پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمە و نرخەکەی دەگاتە 140 هەزار دینار کە کوالێتی وەک ئەوەی بەغدا نییە و باشترە لەوان".
ئەو نەوت فرۆشە روونیشی کردووەتەوە "لە سەرەتای مانگی تەموز نرخی ئەو نەوتەی بەغدا تەنها 130 هەزار بوو بەڵام لە ئێستادا بەرزبووەتەوە و نرخەکەی زیاتریش بەرزدەبێتەوە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا".