کوردستانی
تەرمی منداڵێک بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەشکەوتێکی پشت گوندی شێخ وەسانانی سنووری ناحیەی بالیسانی خۆشناوەتی تەرمی مێرمنداڵێک دۆزراوەتەوە کە جلوبەرگی زستانەی لەبەردابووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 مەهدی موستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان رایگەیاند "لایەنە ئەمنییەکانی ناوچەکە لەلایەن شوانکارێکی گوندی بالیسانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە ئەشکەوتێکدا تەرمی منداڵێک بوونی هەیە".
باسی لەوەشکردووە "تیمێکی پۆلیس بە هاوکاریی ئاسایش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی مێرمنداڵەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر تاوەکو پشکنینی بۆ بکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیچ کەسێک سکاڵای ونبوون و داواکاریی تۆمارنەکردووە سەبارەت بەوەی کەسێکی ونبووبێت، بۆیە وادیارە خەڵکی سنوورەکەی ئێمە نەبێت".
ر.ع
ر.ع