کوردستانی

دۆخی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی لە چ ئاستێکدایە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی لە چ ئاستێکدایە؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سنوورەکەمان دابەزینێکی مەترسیدار نییە لە ئاوی ژێرزەویدا، بەڵام ئەگەر رێکنەخرێتەوە و وشیاریی هاوڵاتییان زیاد نەکرێت، دەبێتە مەترسیی لەسەر ئاوی ژێر زەوی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سلێمانی بە تایبەت تاوەکو ئێستا دابەزینێکی مەترسیدار لە ئاوی ژێر زەویدا نییە، بەڵام ئەگەر رێکنەخرێتەوە و وشیاریی هاوڵاتییان زیاد نەکرێت، دەبێتە مەترسیی لەسەر ئاوی ژێر زەویی سنوورەکەمان".
 
باسی لەوەشکردووە "لەم ساڵانەی کۆتاییدا کە وشکەساڵی بووە نزیکەی 12 مەتر و 40 سانتیم ئاستی ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوە باران زیاتر لە 800 ملیمەتر باریوە تەنها یەک مەتر و 40 سانتیم ئاوی ژێر زەوی بەرزبووەتەوە کە ئەمەش رێژەیەکی کەمە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر بێت و وشکەساڵی دووبارە ببێتەوە ئەوا کارەسات روودەدات، بەڵام ئەگەر بارانبارین رێگەی ئاسای خۆی تێبپەڕێنێت و زیاتر لە رێژەکەی ببارێت ئەوا تەنها یەک مەتر و 40 سانتیم بەرزیدەکاتەوە".
 
روونیشی کردووەتەوە "بۆیە دەبێت رێژەی دەرهێنانەوەی ئاو لە ژێر زەوی و رێژەی بیری نایاسایی  کەم بکەینەوە و هۆشیاریی هاوڵاتییان زیاد بکەین تاوەکو نەهێڵدرێت دەستکاری ئاوی ژێر زەوی بکرێت، تەنها ئاوی سەر زەوی بەکاربهێندرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان