کوردستانی
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بایکۆتی مامۆستایان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە 13ی ئەیلولی 2023 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە هەرێم و تاوەکو ئێستاش هەوڵنەدراوە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربکرێن.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو وەزارەتی پەروەردە و داراییەوە کۆنووسێک ئامادەکراوە لەسەر گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ و بەپێی ئەو کۆنووسە چوار ملیار دینار بەسەر بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایان".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کۆنووسە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لیژنەیەکی بۆ پێکهێنراوە و دیراسەی دەکەن، ئێمە لە سەرەتای مانگی داهاتوو چاوەڕوانی وەڵامی حکومەت دەبین، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێن ئەوا بۆ ساڵی نوێی خوێندن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین".
س.ر

بیروڕا