کوردستانی
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بۆ تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە "لە رێکەوتی 14ی ئابی 2023 تۆمەتبار (ت، ص ، ع) کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنی لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵیدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست هێزەکانمان هەڵبێت و بۆ خۆدەربازکردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانی ئەو گەڕەکەدا کێشا، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە رێگری لێکراو دەستگیرکرا".
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا گیرا".
س.ر

بیروڕا