کوردستانی

شەقامێکی سلێمانی بەربەستدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامێکی سلێمانی بەربەستدەکرێت
مەودا میدیا-

لە سبەینێ چوارشەممەوە شەقامێکی شاری سلێمانی بەربەست دەکرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە هاتوچۆکردن لە شەقامی قلیاسان بەرەو شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە دادەخرێت لە رێكەوتی 16ی ئابی 2023 لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan