کوردستانی
کەسێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە لەنێوان دوو هاوڕێ یەکێکیان ئەو دیکە بە فیشەک دەکوژێت و خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئابی 2023 لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر دوو کارمەند کە هاوڕێی یەکترن دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بکوژ خۆی رادەستی پۆلیس کردووە کە نزیکترین هاوڕێی کوژراوە و رۆژانە پێکەوە هاتوچۆی سەرکاریان کردووە، هۆکاری دەمەقاڵێکەش بۆ خواردنەوەی تایگەرێک دەگەڕێتەوە.
س.ر

بیروڕا