کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا سێ کەس بە سەختی برینداربوون.
بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا سێ کەس بە سەختی برینداربوون.
فازڵ حاجی ، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 7:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر کەرکوک لەنزیک مەفرەقی قوشتەپە، تەکسیەکی کرۆلا کە بەرەو کەرکوک دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا لە پاش بڕینی ناوبڕەی شەقامەکە، چووەتە دیوەکەی دیکەی شەقام و خۆی کێشا بە تاکسییەکی نیسان کە بەرەو هەولێر دەهات".
ئاماژەی بەوەشدا "لە دەرئەنجامی رووداوەکە سێ کەس بە سەختی برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون".
س،ر
س،ر
بیروڕا


