کوردستانی
بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئەم ئۆتۆمبێلانە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوێك داوامانكرد كە ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی ناوشار هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی دەرەوەی پەردەیان بۆ دابنرێت.
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوێك داوامانكرد كە ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی ناوشار هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی دەرەوەی پەردەیان بۆ دابنرێت.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و هاتوچۆی سلێمانی کرد بۆ ئەوەی رێگە بە لێدانی پەردە بدرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هێڵەکانی دەرەوەی شار کاردەکەن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە و تاوەکو 20ی کانونی یەکەمی 2023 رێگەیان پێدراوە، هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا دووبارە بە نووسراوێك داوامانكرد كە ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی ناوشار هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی دەرەوەی پەردەیان بۆ دابنرێت لەكاتێكدا كە سەرنشینیان پێبێت و بە پێچەوانەوە رێپێدراو نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی رابردوودا 11 ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی دەرەوەی شار بەهۆی بەكارنەهێنانی سیستمی فێنككەرەوەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستیان بەسەرداگیراوە و رێگەیان پێنەدراوە هاوڵاتییان هاتوچۆ پێبکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئهو رێككاره لهسهر سكاڵای هاوڵاتییان گیراوهتهبهر و سهندیكا نووسراوی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كردووە و سزای داراییان بەسەردا سەپێندراوە و ئەگەر دووبارەی بكەنەوە ئەوا سزاکانیان قورستر دەبێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا