کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەتنەوەدا لە ناوچەی ئەلگەیارە لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا چوار کەس بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغدا رایگەیاند "لەناوچەی ئەلگەیارە لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئاگر لە سەمونخانەیەک کەوتەوە، دواتر کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و هەوڵیاندا بۆ رزگارکردنی ئەوانەی لە ژوورەوە گیریان خواردبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چوار تەرمیان دەرهێنا کە لە ئەنجامی دەردانی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدابوو، دواتر تەرمەکان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواسترانەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan