کوردستانی

زانیاریی نوێ سەبارەت بە رەوانەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ سەبارەت بە رەوانەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەنگاوی گرنگ نراوە بۆ رێكارەكانی دەستكردن بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكەش رایدەگەیەنێت "لیژنەكە نەگەیشتوونەتە ئەنجام".

دكتۆرە نەرمین مەعروف، ئەمدامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاب-2023 رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ  بودجەی سالانی رابردووی حکومەتی فیدڕاڵ بانگێشتی دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵیی کرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەکە وێڕای گفتوگۆکردنی حساباتی كۆتایی بۆ بودجەی ساڵی 2012 و سالانی دواتر، باس لە رۆڵی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ کرا لە پرۆسەی وردبینی و پاکتاوی دارایی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی سێ ساڵەی 2023 هەتا 2025.

راشیگەیاندووە، حکومەتی فیدڕاڵ و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئاشکرایکرد کە کۆتایهاتووە بە وردبینیکردنی راپۆرتی دارایی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ بۆ  وەرزی یەکەم و دووەم بەپێی  مادەی 13ی یاسای بودجە، ئەم هەنگاوەش یەکێکە لە رێکارە گرنگەکان بۆ دەستکردن بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجە.

سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند. تا ئێستا شاندەكەی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەسەر پشكی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan