کوردستانی
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی "مەلیكە" روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هه‌ولێر سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی مەلیكە "كراون" روونكردنەوە دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت "تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان (مەلیكە) نەدراوە".
فازڵ حاجی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاب-2023 لەبارەی تۆماركردنی (ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه) رایگەیاند، ئه‌وه‌ی له رابردوودا روویدا بۆ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون (مه‌لیكه) ته‌نیا پشكنینی رۆتینی بووە و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ ناكرێت و ره‌قه‌میش ناكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و پشكنینه‌ی رۆیشتووه و هیچیش نه‌كراوه، باوه‌ڕناكه‌م له داهاتووشدا هیچیان بۆ بكرێت.
ماوه‌ی رابردوو بڕیارێك ده‌رچوو بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه و ئەنجامدانی پشكنین بۆیان، بەوهۆیەوە نرخی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله به ته‌واوی به‌رز بووه‌وه،
ئێستاش بەهۆی ئەوەی هیچ هەنگاوێكی كرداریی نییە بۆ تۆماركردنیان، نرخی ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوی شكاوە.
ژ.ع

بیروڕا