کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاواز دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوو چالاكیی جیاوازدا مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوان - دوكان، دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار راگیراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمشەو چوارشەممە 16ی ئاب-2023 رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێ دزرابوو، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی راگەیەندراوەكە، تواندرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، دەستیشگیراوە بەسەر ماتۆڕە دزراوەکەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە و لە چالاکییەکی تردا، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەفێڵ کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایلی لەچەند مارکێتێک بردووە.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبار (ش، ع، خ) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ژ.ع

بیروڕا