کوردستانی
"هەرێم لەمەودوا تەنها هاوردەكار نابێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئێران فراواندەكات و هەرێم لەمەودا تەنها هاوردەكار نابێت.
شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی حوجەتوڵڵا مەلکی، راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسی ناوچەی ئازاد لە ئێران و ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیا و کارگە گەورە گەشتیارییەكان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بوون و لەگەڵ یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەست مەودا میدیا، ئەو شاندە هاتوونەتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاری، کە سبەی پێنجشەممە، لە گۆڕەپانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی تاسڵوجە دەستپێدەکات و ماوەی چوار ۆۆژ دەخایەنێت.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی فیدراسیۆنی هاوردە و هەناردەکاران لە هەرێم لە میانی کۆنگرەكەدا رایگەیاند "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە بە شەش ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت و هەوڵدەدەین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زیاد بکەین لە رێگەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن، بەتایبەت ناوچەی ئازادی ئێران و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان".
وتیشی، سەندیکا سێ قۆناغ پێشکەشدەکات بۆ پەرەپێدانی دۆخی بازرگانیی لە هەرێم، چونکە لەئێستادا کوردستان سەرقاڵی بەکاربردن و هاوردەکردنە، قۆناغی یەکەم هاوردەکردنە، دووەمیش دامەزراندنی کارگەی ستراتیژی دەبێت، قۆناغی سێیەمیش دەبێتە قۆناغی هەناردەکردن بۆ ناوەوە و دەرەوە و دەتوانین سوود لە شارەزایی و تواناکانی کارگە مەزنەكانی ئێران وەربگرین بە هێنانیان بۆ ناوچەکە.
ئاشكراشیكرد، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان بازرگانانی ناوچەکە و راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسی ناوچەی ئازادی ئێران و بازرگانان و خاوەن کارگەکان دەبێت.
ژ.ع

بیروڕا