کوردستانی

تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی بە رەگەز عەرەب لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە نازاندرێت چۆن کوژراوە و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023 لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژنەکە بە رەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 1985ە و بەهۆی شێواوی تەرمەکەوە نازانرێت چۆن کوژراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی راستی رووداوەکە".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan