کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی پێنج ملیۆن دینار و كۆمپیوته‌رێك و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێ دزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دەستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار هـ، م، ق لەدایكبووی 1980 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


