کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ گەنجینە و بانک و وەزارەتی دارایی قسەمان کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023 هەر پەروەردەیەک چەکی مووچەی مانگی شەشی ئامادەبێت مووچەکەی دابەشدەکرێت".

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد "لە زۆربەی پەروەردەکان مووچەی وانەبێژان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan