کوردستانی
ناونووسین بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت لەگەڵ تەواوبوونی رێکارەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناونووسینی حاجییان رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ 17ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند "له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان کرا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024".
باسی لەوەشکردووە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا چەندین را و پێشنیاری جیاواز خراونەتەڕوو تاوەکو پرۆسەی ناونووسینی حاجییان بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام بدرێت و هەموو کەسێک بتوانێت بە کەمترین کات و ئاسانترین شێوە ناوی خۆی تۆماربکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ تەواوبوونی رێککارەکاندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناونووسینی حاجییان رابگەیەندرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تەنها ساڵی 2023، نزیکەی 37 هەزار هاوڵاتی لە عیراق بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونە سعودییە و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 685 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بوون.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


