کوردستانی

هاوڵاتییەک لە پرۆژەی ئاوی داقوق ونبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک لە پرۆژەی ئاوی داقوق ونبوو
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق رایدەگەیەنێت هاوڵاتییەک بە ناوی قەیس سابر کە تەمەنی 51 ساڵ بوو دوای دانانی جلوبەرگەکەی خۆی هەڵداوەتە ناو پرۆژەی ئاوەکەوە و دواتر دیارنەماوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023  عەقید عەباس نادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق رایگەیاند "هاوڵاتییەک بە ناوی قەیس سابر کە تەمەنی 51 ساڵە جلەکانی داناوە و خۆی هەڵداوەتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و دواتر دیار نەماوە".
 
باسی لەوەشردووە " ئەو شوێنەی ئەو هاوڵاتییە بەکاریهێناوە بۆ مەلەکردن هیچ گونجاو نییە و ئەگەری هەیە رووداوی خۆکوشتن بێت، بەوهۆیەی شوێنەکە زۆر سەختە".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، دوای گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانراوە دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر تەرمی قەیس سابر لەو شوێنە سەختە بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری بکەن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan