کوردستانی
شۆڕتی کارەبا ماڵێکی بەتەواوەتی سووتاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت لە گوندی ناومێرگانی سنووری قەزای مێرگەسوور، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ماڵێک بەتەواوەتی سووتا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی ناومێرگانی قەزای مێرگەسوور، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
باسی لەوەشکردووە "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەکە، توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری بکەن لە زیادبوونی و توانیویشیانە رێژەی زیانەکان کەمتربکەنەوە".
جەختیشی کردووەتەوە "هۆکارە سووتانی ئەم ماڵە شۆڕتی کارەبا بووە و هیچ کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە بریندار نەبووە، تەنها زیانی مادی بە ماڵەکە گەیشتووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


