کوردستانی
پۆلیسی راپەڕین ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لە ونبوونی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین کە پیشەی پێشمەرگەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "هاوڵاتیی ( محەمەد عومەر سلێمان ) لەدایک بووی ساڵی 1997، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، پیشەی پێشمەرگە لە لیواکانی 3ی تایبەت سەر بە هێزەکانی 70 لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە لەماڵەوە چۆتە دەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە، بە وتەی باوکی "وتوویەتی دەچێتەوە بۆ دەوام، بەڵام نە پەیوەندی بە شوێنی ئەرکی خۆیەوە کردۆتەوە و نە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵایان تۆمار کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەوە بەر بۆ دۆزینەوەی و دیاریکردنی چارەنوسی ناوبراو، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین هەرکەسێک زانیاری لەسەر هەیە با پەیوەندیی بکات بە نزیکترین بنکەی پۆلیس لە هەر جێگەیەکی کوردستان بێت".
س.ر