کوردستانی

بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکەش برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێکی دیکەش برینداربوو
مەودا میدیا-

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم گوندی لوبنانی شاری هەولێر ئۆتۆمبێل لە دوو ژنی دا، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانیان لەدەستدا و ئەوی دیکەش برینداربووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی بەحرکە لە هەولێر رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی ئابی 2023  ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم گوندی لوبنانی لە دوو ژنی داوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.

ئاماژە بەوەکراوە، شۆفێرەکە هەڵهاتووە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی شۆفێرەکە دەستیپێکردووە، هەروەها تەرمی ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە براوەتە پزیشکی داد و ئەوەی دیکەش لە نەخۆشخانەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan