کوردستانی
حکومەتی هەرێم بۆ پرۆسەی ساڵی داهاتووی حەج پاڵپشتیی دارایی پێشکەش دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت وەک چۆن ئەمساڵ حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی حاجییان کردووە، ساڵی داهاتووش ئەو پاڵپشتیییەی حکومەت بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت وەک چۆن ئەمساڵ حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی حاجییان کردووە، ساڵی داهاتووش ئەو پاڵپشتیییەی حکومەت بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئابی 2023 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند "وەرزی حەجی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دارایی پێشکەش بە حاجییان کرد و بۆ ساڵی داهاتووش ئەو پاڵپشتییە بەردەوام دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "ناونووسینی داهاتوو تەنها بۆ ساڵی 2024 دەبێت و رەنگیشە هەمان رێژەی حاجییانی ساڵی رابردوو بێت، دوایین پرۆسەی ناونووسینی حەج ساڵی 2017 بوو کە زیاتر لە 86 هەزار کەس ناوی خۆیان نووسیوە و لەو ژمارەیەش زیاد لە 20 هەزار کەس حەجییان کردووە".
جەختیشی کردووە "ئەو کەسانەی لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی رابردوودا دەرفەت نەبووە بچنە حەج، دووبارە وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت و دوای نووسینی ناوە نوێیەکان لەگەڵ ناوە کۆنەکاندا کۆدەکرێتەوە و بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار تیروپشک ئەنجام دەدرێت".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف روونیشی کردووەتەوە "دابەشکردنی ناوەکان بەپێی دانیشتووانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


